ڕێگای خێر زۆرن !

 

فاتیح ئیسلام

 

ڕێگه ی خێر یان ڕێگاکانی خێڕ ؟

 

خوایی گه وره له سووره تی ئه نبیا ئایه تی 90 پاش زیکر کردنی هندێک له پێغه مبه ران و عه مه له چاکه کانیان وا ده فه رمویت له باره یان : إنهم کانوا یسارعون فی الخیرات  : ئه وان له ئیشی چاکه دا خێرا ده بن ..

خوایی گه وره ده فه رموێت : کاری چاکه . له سه ر ئه م  ئه ساسه کاری چاک زۆرن وه ئه توانی به چه ن شێوازی که کاری چاکه ئه نجام بده یت که ڕه زامه ندی خوای گه وره به ده ست بێنی .

ئه نواعی کاره چاکه کان :

1- ئه وو کاره چاکانه یی که پێویستیان به هه وڵی به ده نی و جیسمی هه یه .وه کوو نوێژ و ڕۆژ و یارمه تی دانی خه ڵک له کاره کانیان .

2- ئه وو کاره چاکانه یی که به ماڵ ده کرێت . وه کوو زه کات و سه ده قه و یارمه تی ماڵی بۆ بینا کردنی مزگه ووت و مه کته ب و نه خوشخانه  

3- ئه وو کاره چاکانه یی که بریتین له جیسمی و ماڵی .وه کوو حه ج وکوشش بۆ که سبی عیلم و ...

زۆر بوونی کاری چاکه ، فه زڵێکه له لایه ن په روه رده گاره وه که له کام بواریان تواناییت هه یه ئه توانی به ره وو پیری بچیت .

ئه بووزه ر ڕه زایی خوایی له سه ر بێت ڕیوایه تی کردوه له پیغه مبه رمان  که کومه ڵێک هاتنه لایی پێغه مبه ر ووتیان : ده وڵه مه نده کان پاداشته کانیان برد ! ئه وان وه کوو ئیمه نوێژ و ڕۆژ و ده گرن و پاره شیان هه یه و سه ده قه ش ده ده ن . پیغه مبه ر فه رمویی : مه گه ر خوا شتانێکی بۆ ئێوه دانه ناوه که بتوانن سه ده قه یی پێ بکه ن ؟ ووتنی سبحان الله بۆ ئێوه سه ده قه یه و ووتنی الله اکبر و الحمد لله و له اله الا الله و ئه مر کردن به کاری چاکه خۆیی سه ده قه یه و نه هی کردنیش له کاری خراپه سه ده قه یه . و چوونه لایی خیزانت هه ر سه ده قه یه . ئه وانیش ووتیان : ئایا ئه گه ر که سیک شه هوه تی به کار بێنیت له گه ل خیزانی به سه ده قه حه ساب ده بێت ؟ فه رمویی : پێم بڵێن ئه گه ر که سێک شه هوه تی خویی به کار بێنێت بۆ کاری حه رام گوناه نیه ؟ وه ئه گه ر له حه لال به کاری بێنیت ئه جر و پاداشتت ده ست ده که وێت .

ئه م حه دیسانه ده رسێکی زۆرن بۆ خه ڵک چونکو به هه موو شێوازێک  ئه گه ر بته وێت ئه توانی چاکه و سه ده قه بکه یت . ته نانه ت ئه گه ر نییه تت به ره وو کارێکی خراپ چوو بۆ ئه نجام دانی وه نه ت کرد ئه وه به سه ده قه و ئه جر بۆت ده نوسریت .

ئه م حه دیسه ده رسێکی زۆری لێ وه رده گیرێت . چونکو سه ده قه به س به سه ده قه یی ماڵی مه حدود نابێت و له هه ر کارێکی چاک سه ده قه حه سێبه . و ئه گه ر مرۆڤێک به نییه ت نه چێته ناوو حه رام وه به ره وو موباح ڕوو بنێت ئه وو عه مه له یی موباح به ئه جر و پاداشت بۆیی ده نووسرێت ته نانه ت چاکه کردن له گه ڵ حه یواناتدا .

ئه بو هووره یره ده فه رموێت: پێغه مبه ر فه رموی : پیاوێک به ڕێگایه کدا ڕێبوار بوو زۆر ماندوو و تینوو بوو ، چاڵێکی ئاوی بینی چوو ئاووی خوارد . دوایی سه گێکی بینی که زمانی ده رهێناوه وه زۆری تینوو بوو که له حه یوه تدا خۆڵی ده خوارد . پیاوه که به خۆی ووت ئه م سه گه وه کوو من تینوویه تی . و چوو ئاوی بۆ هێنا له ناوو پێڵاوه که یی خۆیدا . خوایی گه وره به هۆیی ئه وه عه فووی کرد .

ئه سحاب به پێغه مبه ریان فه رموو ئایا یارمه تی دانی حه یوانات ئه وه نده خێره ؟ فه رموی : یارمه تیدانی هه ر زینده وه رێک پاداشتی هه یه ( متفق علیه )

به ڕاستی نابێت هیچ کارێکی چاک به که م وه رگرین

ئه بوو زه ری غه فاری ڕیوایه تی کردوه که پێغه مبه ر فه رمویه تی : هیچ کارێکی چاک به بچوک سه یر مه که ئه گه ر بۆشی کرا به زه رده خه نه  به ره وو پیری براکه ت بڕۆ . ئه گه ر ئه م حه دیسه بخوێنی بۆت ده ره که وێت که موسولمان ئه بێ خۆیی مه شغوڵ کات به چاکه

ئه بوو هوره یره ڕیوایه تی کردوه له پێغه مبه ر مانه وه که :

له هه ر ڕۆژێک که هه تاوو هه ڵدێت سه ده قه هه یه بۆ هه موو ئیسقان و ئه ندامی له شت . وه کوو عه داڵه تی نێوان دوو برا. یان یارمه تی دانی یه کێک که سواری شێتک ده بێت . و ه قسه یی ڕاست .ڕۆشتن به ره وو مزگه ووت . دوور بوون له ئازاری خه ڵک هه ر هه مویی سه ده قه یه . چه ندێک ده توانی سه ده قه بکه . ته نانه ت به نیوه کردنی خورمایه ک له نێوان خۆتوو براکه ت. له وانه یه بڵێت من توانایی سه ده قه م نیه چونکو ماڵێکم نیه به ڵام خوایی په روه رده گار ده فه رموێت به ئه ندازه ی خۆت سه ده قه بکه که ده توانی وه کوو به ش کردنی ته نانه ت یه ک خورما.

ئه م حه دیسه ت له به ر چاوو بێت که عدی کوڕی حاتم ده فه رموێت : گوێم لێ بوو پێغه مبه ر فه رمویی : خۆت بپارێزه له ئاگری دۆزه خ ته نانه ت به نیوه یی خورمایه ک ( متفق علیه ) که واته با حه ریس بین له سه ر خێر و چاکه که سبه یی  ڕووزه رد  نه بین ئینشا الله به ته وفیقی خوای په روه رده گار وه هه میشه ئاماده بین بۆ سه ده قه بۆ ڕزگاری خۆتو مرۆڤ .

 

 

 

 


Acrobat ڕێبازی ڕاستی

mas ڕێبازی ڕاستی 

Reylplayer ڕێبازی ڕاستی 

yahoo ڕێبازی ڕاستی 

MediaPlayer  ڕێبازی ڕاستی

paltalk  ڕێبازی ڕاستی

Skype  ڕێبازی ڕاستی

java   ڕێبازی ڕاستی

inspeak ڕێبازی ڕاستی